بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەروبەندی سەفەری بۆ ناوچەکە لە وتارێکدا لە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست جارێکی دیکە لە دژی ئێران قسەی کرد و پاگەندەی کرد کە ئەگەر ئێران نەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی، گوشاری ئابووری لە دژی تاران درێژەی هەیە.
ناوبراو زیادی کرد: هەفتەی داهاتوو من دەچمە ڕۆژهڵاتی ناڤین تا وەرزێکی نوێ و هیوابەخش لە هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا دەست پێبکەم. ئەو سەفەرە لە کاتێلی هەستیار بۆ ناوچەکە ئەنجام دەدرێت و لە بەرژەوەندی ئەمریکا دەبێت.
سەرۆک کۆمار ئەمریکا پاگەندەی کرد: ئێمە سەرکردەی داعشمان لە سووریا لە ناو برد و ئەوە نیشاندەری توانایی ئیمە لە کۆنترۆڵی هەڕەشە تیرۆیستییەکانە.
بایدن درێژەی دا: عەرەبستان هاوبەشی ستراتیژیکی ئێمە لە80 ساڵی ڕابردوو بوو و ئامانجی سەرەتا گۆڕینی ڕوناگە لە پێوەندییەکان بوو و نە بچڕانی پێوەندییەکان، ڕیاز ئەمڕۆکە یارمەتیدەری گەڕانەوەی یەکگرتوویی لە نێوان ولاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارسە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەروبەندی سەفەری بۆ ناوچەکە لە وتارێکدا لە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست جارێکی دیکە لە دژی ئێران قسەی کرد و پاگەندەی کرد کە ئەگەر ئێران نەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی، گوشاری ئابووری لە دژی تاران درێژەی هەیە.
Your Comment